ئه‌مه‌ریکا هه‌شتا و چوار فرۆکه‌ی بۆبمهاوێژ به سعوودیه ده‌فرۆشێت
به‌رپرسێکی پله‌به‌رزی ئه‌مه‌ریکایی به ناوی (ئاندرۆ شاپیرۆ) گوتوویه‌تی فرۆشتنی ئه‌م فڕۆکانه توانای به‌رگریکردنی سعوودیە له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کییه‌کانی دژ به ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م وڵاته به‌هێز ده‌کات.
جێگری گوته‌بێژی (باراک ئۆباما)، (جوش ئه‌رنێست) پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو گوتی؛ بریاره ئه‌م فڕۆکه جه‌نگییانه راده‌ستی هێزه‌ئاسمانییه‌کانی سعوودییه بکرین.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رەنسا رایگه‌یاند: پێشنیازی فرۆشتنی ئه‌م چه‌کانه به سعوودیه، ساڵی رابردوو له کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکادا خرایه به‌رباس و هیچ دژایه‌تییه‌کی ئه‌ندامانی کونگرێسی به‌دواوه نه‌بوو.
راگه‌یه‌ندراوی جێگری گوته‌بێژی سه‌رۆک‌کۆماری ئه‌مه‌ریکا داکۆکی ده‌کات که ئه‌م گرێبه‌سته پێوه‌ندییه له‌مێژه‌ینه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و سعوودیە به‌هێز ده‌کات و ده‌ربه‌ستبوونی ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای به‌رگریکردنی ئه‌م وڵاته وه‌ک ماکێکی گرنگی ئاسایشی ناوچه ده‌زانێت.