په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای كشانه‌وه‌ی چاودێره‌كان له سووریا ده‌كات
په‌رله‌مانی هاوبه‌شی كۆمكاری عه‌ره‌بی وه‌ك لیژنه‌ی راوێژكار داوای كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاودێران له سووریا هیچ كاریگه‌ر نه‌بوون بۆ وه‌ستانی سه‌ركوتی خه‌ڵك، به‌خێرایی ئه‌و وڵاته به جێ بهێڵن.
گوته‌بێژی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی (سالم ده‌قباسی) داوای له سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی (نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی) كردووه به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل، به‌خێرایی هه‌موو چاودێره‌كان له سووریا بكشێنێته‌وه.
(ده‌قباسی) له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت به‌له‌به‌رچاو گرتنی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان و هه‌روه‌ها كوژرانی ژماره‌یه‌كی زیاتر له خۆپیشانده‌ران و له‌وانه كوژرانی منداڵان، مانه‌وه‌ی چاودێران له سووریا بووه‌ته هۆی تووڕه‌بوونی عه‌ره‌به‌كان.
په‌رله‌مانی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت له‌و كاته‌وه كه چاودێره‌كان گه‌یشتوونه‌ته سووریا هه‌تا ئێستا، بارودۆخه‌كه هیچ باشتر نه‌بووه و توندوتیژیی هێزه‌كانی حكوومه‌ت و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه.
په‌رله‌مانی هاوبه‌شی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كۆمیته‌یه‌كی راوێژكاره كه له 88 ئه‌ندامی یاسادانه‌ری 22 وڵاته‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی پێك هاتووه.