نه‌بیل عه‌ره‌بی: له‌سوریا پرۆسه‌ی كوشتن و نیشانه‌ گرتنه‌وه‌ له‌هاووڵاتیان به‌رده‌وامه

نه‌بیل عه‌ره‌بی: له‌سوریا پرۆسه‌ی كوشتن و نیشانه‌ گرتنه‌وه‌ له‌هاووڵاتیان به‌رده‌وامه
ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاشكرایكرد، كه‌ ته‌نیا ئه‌مڕۆ 2 _ 1 ، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ 15 كه‌سیان كوشتووه‌.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌روشی سوریا نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند سه‌ربای چوونه‌ ده‌وه‌ره‌ی سوپای سوریا له‌شاره‌كاندا به‌ڵام هێشتا كوشتن و نیشانه‌گرتنه‌وه‌ له‌هاووڵاتیان به‌رده‌وامه‌.هاوكات عه‌ره‌بی داواشی كرد ده‌رفه‌تی پێویست به‌ چاودێران بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتیشدا به‌دووری زانی كه‌ بتوانرێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌سوریا دیاری بكرێت.

له‌وسه‌روبه‌نده‌شدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی (محه‌مه‌د جاسم سه‌قه‌ر) داوای كرد چاودێره‌ عه‌ره‌به‌كان له‌سوریا بكێشرێته‌وه‌ چونكه‌ بوونیان سوودی نییه‌.
Top