كۆمكاری عه‌ره‌بی پێشوازی له لێدوانه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كات له‌سه‌ر كێشانه‌وه‌ی چاودێران له سوریا
عه‌ره‌بی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له قاهیره رایگه‌یاند: ده‌كرێ پێشنیاره‌كه‌ی ده‌قباسی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی وه‌زارەتەکانی عه‌ره‌بی تاوتوێبكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئامانجی ناردنی چاودێرانی عه‌ره‌ب بۆ سوریا، پاراستنی هاوڵأتیانی مه‌ده‌نی بوو، وتیشی، له میانه‌ی سه‌ردانی چاودێران دیارده‌ی سه‌ربازی كشاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له هاتنه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تیه خۆراكدیه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و له بردنه ده‌ره‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوان له شاره‌كان یارمه‌تیده‌ربوون، پێویسته كاتێكی ته‌واویان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن.
عه‌ره‌بی باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ته‌قه‌كه‌ر و ده‌سترێژی گوللـه له شاره‌كانی سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه، ئومێدی خواست، به‌زووترین كات كۆتایی پێبێت، جه‌ختیكرده‌وه، سه‌رۆكی چاودێرانی عه‌ره‌ب محه‌ممه‌د مسته‌فا دابی \"كه‌سێكی سه‌ربازییه، خاوه‌ن شاره‌زاییه\"".
داوای كرد ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوان ئازادبكرێن، داوای له ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد ناوی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی سوریا بده‌نه كۆمكاری عه‌ربی."