هێڵێکی گواستنه‌وه‌ی غاز له سوریا ته‌قییه‌وه
ئاژانسی فه‌رمیی حکومه‌تی سوریا ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی به \""هه‌وڵێکی تیرۆریستی\"" له‌قه‌ڵه‌م داوه که دوو وێستگه‌ی کاره‌بای له‌کار خستووه، به‌ڵام زیانی گیانیی به‌دوادا نه‌بووه.
حکومه‌تی سوریا ئه‌م هێرشه‌ی خستۆته ئه‌ستۆی گروپه تیرۆریستییه‌کان، به‌ڵام دژبه‌رانی حکومه‌ت ده‌ڵێن، ئه‌م کرده‌یه کاری هێزه ئه‌منییه‌کانی سوریایه، چونکه چاودێرانی عه‌ره‌بی ویستوویانه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری ره‌ستن بکه‌ن.
له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له سوریا ده‌ستی پێکردووه، ئه‌مه چواره‌مین جاره هێڵی غازی ئه‌م وڵاته ده‌ته‌قێندرێته‌وه."