حکوومەتی سووریا: بە دەستێکی ئاسنین وەڵامی هەڕەشەکاران دەدەینەوە

حکوومەتی سووریا: بە دەستێکی ئاسنین وەڵامی هەڕەشەکاران دەدەینەوە
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند كە وەڵامی توندی دەبێ بۆ ئەو هێرشە \"تیرۆریست\""ـیانەی كە ئامانج لێیان حكوومەتە.
وەزیری ناوخۆی سووریا(ئیبراهیم شەعار)، دەڵێت وڵاَتەكەی بە دەستێكی ئاسنین لە ئەوانە دەدات كە لە پشت بەرزكردنەوەی كردەی وەك ئەو دەڵێت \""تیرۆریست\""ـییەوەن.

ئەو زیاتر گوتی كە سووریا بە دەستێكی ئاسنین لە ئەوانە دەدات كە هەڕەشە لە ئاساییشی وڵات و هاووڵاتیان دەكەن.

ئەم ڕاگەیاندنەی وەزارەتی ناوخۆی سووریا دوای تەقینەوەكەی دوێنێ هەینی دێت كە دیمەشقی هەژاند و بە هۆیەوە 26 كەس كوژران و لە نێویاندا پیاوانی ئاساییش هەبوون. بەڵام چالاكوانانی ئپۆزسیۆن دەڵێن كە دەستەڵاتی سووریا سەرباری ئەوەی كە چاودێرانی كۆمكاری عەرەبی چاودێریی ڕەوشەكە دەكەن، سەركوت و كوشتنی ئۆپۆزسیۆن درێژەی هەیە.

تەلەڤزیۆنی سووریسا بڵاوی كردەوە كە خۆكوژێك بووە خۆی تەقانددوەتەوە و بە هۆیەوە 26 كەس كوژران و 63ـیش بریبندار بوون.

نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت كە لە 10 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 5000 هاووڵاتی، بە هۆی خۆپێشاندانەكانەوە كوژراون."
Top