ئیخوان بە گرێنتی رێز لە \"كامپ دێڤید\"" دەگرن"

ئیخوان بە گرێنتی رێز لە \
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا راى گەیاند ئیخوان موسلیمینى میسر گەرەنتییان داوەتە ویلایەتە یەكگرتووەكان كە رێز لە رێكەوتنامەى \"كامپ دێڤید\""ى تایبەت بە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بگرن، سەركردەیەكى ئەو كۆمەڵەیەش رەتى كردەوە هیچ گەرەنتییەكیان لەو رووەوە بە واشنتۆن دابێ.

ئاژانسى فرانس پرێس گواستیەوە، ڤیكتۆریا نۆلاند گۆتیارى وەزارەت بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند \""لەو بارەوە بەڵێنیان پێ داوین\"".

هەروەها گوتى \""لەم رووەوە گەرەنتیمان لە كەسانى جۆراوجۆریان وەرگرتووە، هەوڵ دەدەین لە داهاتوویشدا دڵنیایى زیاتر بەدەست بێنین\"".

نۆلاند گوتى ویلایەتە یەكگرتووەكان پەرۆشە بۆ ئەوەى هەموو كارەكتەرە سیاسییەكان لە میسر رێزى پابەندییە ناودەوڵەتییەكانى حكوومەتى میسرى بگرن.

لە ئەیلوول/سێپتەمبەرى رابردوو كۆمەڵى ئیخوان موسلیمینى میسر، كە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى ئەم دواییەدا نێزیكەى 40%ى دەنگەكانى بەدەست هێناوە، داواى كرد پێداچوونەوە بە پێوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیلدا بكرێ، بەڵام داواى هەڵوەشاندنەوەى پەیماننامەى كامپ دێڤیدى ئاشتیى نێوان میسر و ئیسرائیلى ساڵى 199ى نەكرد، كە یەكەم پەیماننامەى ئاشتى بوو ئیسرائیلى گەورە هاوپەیمانى ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ دەوڵەتێكى عەرەبی ئیمزاى بكا.

دواى رووخانى رێژیمى حوسنى موبارەك لە شوبات/فێبرایەرى رابردوو لەژێر پاڵەپەستۆى شەقامى میسریدا پێوەندییەكانى نێوان قاهیرە و تەلئەبیب گرژى تێ كەوت.

لاى خۆیەوە ئیبراهیم مونیر سەركردەى كۆمەڵى ئیخوان موسلیمینى میسرى، رەتى كردەوە گرووپەكەى هیچ گەرەنتییەكى دابێتە ویلایەتە یەكگرتووەكان لەبارەى رێكەوتنامەى ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل.

مونیر كە ئەندامى \""مەكتەبی ئیرشاد\""ى ئیخوانە دوێنێ هەینى بە كەناڵى \""الاخباریە\""ى ئێرانى گوت \""ئەو بابەتە لە راپرسیەكدا دەخرێتە بەردەم گەلى میسر تا بڕیارى خۆى لەبارەیەوە بدا\"".


(ئاكانیوز)"
Top