رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له زیادبوونی ڕێژەی لەداردانەکانی سعوودیه نیگه‌رانه
رۆبێرت کۆلۆویل دوێنێ هه‌ینی، له ڤیه‌ننا رایگه‌یاند:به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی لەداردانە له سعوودیه له کاتێکدایه که ئه‌و دادگا‌یانه‌ی حوکمه‌کان ده‌رده‌که‌ن، یه‌کجار زۆر له پێوانه جیهانییه‌کان به‌دوورن.
کلۆلۆویل له درێژه‌دا گوتی: \"وا دیاره ناچارکردن به دانپێداهێنان له رێگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه وه‌ک کارێکی ئاسایی لێهاتووه\"".
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، بڵاوی کردەوه له ساڵی 2011ی زایینی‌دا لانیکه‌م 76 که‌س له سعوودیە لەدار دراون. به‌ڵام رێکخراوی لێبوردنینێوده‌وڵه‌تی، ده‌ڵێت: سعوودیه له ساڵی رابردوودا 79 که‌سی ئیعدام کردووه.
کۆمیساری مافه‌کانی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووەکان پێشتر رایگه‌یاندبوو سعوودیە له ساڵی 2010ی زاییینیدا 27که‌سی لەداردان داوه. "