ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی له دامه‌زراوه ژێرزه‌مینیه‌كاندا ده‌ست پێكرد
گوته‌بێژی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم (جیل تۆدۆر) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: \"ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه ئێران له ناوه‌ندی ئه‌تۆمیی فه‌ردوو له ژێرزه‌مینه‌كانی باشووری تاران له نزیك شاری قوم، ده‌ستی كردووه به پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20%.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، به‌یاننامه‌كه‌ی ئاژانسی ئه‌تۆمی ده‌ڵێت هه‌موو مادده ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌تۆمییه له‌ژێر كۆنترۆڵ و چاودێریی ئاژانسدایه.\""
ده‌ستپێكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم له ناوه‌ندی ژێرزه‌مینیی فه‌ردوو، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی وڵاتانی رۆژئاوا و دیپلۆماتكارانی ئه‌ورووپا. ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران پێشێل كردنی په‌سندكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه كه داوا له كۆماری ئیسلامی ده‌كات پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت.
هه‌روه‌ها دیپلۆماتكارێكی ئه‌ورووپایی به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆماری ئیسلامی، نیگه‌رانیی زۆر جیددیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، زیاتر ده‌كات.
ناوه‌ندی ئه‌تۆمیی فه‌ردوو له نزیك شاری قوم، كه له ژێرزه‌مین و له ناو شاخه‌كاندا دروست كراوه، یه‌كه‌مین جار له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2009، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا ئاشكرا كرا و گومانی زۆر جیددیی سه‌باره‌ت به پرۆژه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خسته ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی."