دادگەى ناودەوڵەتی: ئاگەداری كوڕەكەى قەزافی نین

دادگەى ناودەوڵەتی: ئاگەداری كوڕەكەى قەزافی نین
دادگەى ناودەوڵەتی رای گەیاند تا ئێستە حكوومەتی لیبیا لەبارەى چارەنووسی سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی سەرۆكی لێخراوی ئەو وڵاتە هیچ وەڵامێكی دادگەى نەداوەتەوە.

ئەو راگەیاندنەی دادگەى ناودەوڵەتی لە كاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەم سەیفولئیسلام قەزافی بەدەست دادگەى ناودەوڵەتی بدرێ پاش ئەوەى لە مانگی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری رابردوو لە باشووری لیبیا هاتە گرتن، تۆڕی (بی بی سی) ئەمڕۆ گواستییەوە.

دادگەى ناودەوڵەتی كە بارەگەى سەرەكی لە لاهای هۆڵەندایە داوای لە دەسەڵاتی نوێی لیبیا كرد لەبارەى بەدەستەوەدانی سەیفولئیسلامەوە وەڵامی رەسمی بدەنەوە كە ئەو كارە دەكەن یاخۆ نا.

ئەو دادگەیە بەنیازە كوڕەكەى قەزافی بەتۆمەتی تاوان دژی مرۆڤایەتی لەدادگە بدا، بەڵام ئەگەر دەسەڵاتی لیبیا وەڵام نەداتەوە شیمانە دەكرێ فایلەكە رەوانەی ئەنجوومەنی تەناهیی نەتەوە یەكگرتووەكان بكا، بەپێی هەمان سەرچاوە.
Top