واز لە دەسەڵات ناهێنم

واز لە دەسەڵات ناهێنم
بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا لە میانی وتارەكەی ئەمڕۆیدا بەكراوەیی رای گەیاند كە واز لە دەسەڵات ناهێنێ، چونكە هێشتا پاڵپشتیی جەماوەری لەگەڵدایە، وێڕای ئەوەى لەبارەى ئاڵۆزییەكانی سووریاوە دەستی دەرەكی تۆمەتبار كرد.

ئەسەد لە وتارەكەیدا كە بە یەكەم لێدوان پاش دەستپێشخەرییەكەی 7 مانگی رابردووی كۆوەندی عەرەبی لەبارەى چارەسەریی ئاڵۆزییەكانی وڵاتەكەیەوە دێتە دانان و زیاتر لە سەعاتێكی خایاند گوتی، \"وڵاتانی عەرەب بیر لە پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكانی خۆیان ناكەنەوە، كۆمەڵی ناودەوڵەتی لە رێگەى ئەو وڵاتانەوە دەستوەردان لە دۆخی سووریادا دەكا\"".

ئەسەد كە لە زانكۆی دیمەشق قسەى دەكرد گوتی، \""واز لە سەرۆكایەتیی سووریا ناهێنم، چونكە هێشتا پاڵپشتی زۆرینەی جەماوەرم لەگەڵدایە، ئێستەش ناكرێ لەگەڵ لایەنێكدا بچینەوە گفتوگۆوە كە بڕوای بە تیرۆریزم و چەك و كوشتن هەیە\"".

حكوومەتی سووریا لە بەرەنگاریكردن سوپای ئازادیی سووریا كە لەلایەن ناڕازاییانەوە رێك خراوە، ئەو شەڕە بە\""نەهێشتنی تیرۆر\"" ناو دەبا.

سەرۆكی سووریا لە كۆی وتارەكەیدا، هۆی دەرەكی تۆمەتبار دەكا بەوەى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەستوەردانیان لە سووریادا كردووە تا دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر ببەن.

ئاماری رەسمیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بە هاتنەكوشتنی نێزیكەى 6 هەزار خۆپێشاندەر (لەوانە 307 ژن و منداڵ) و 600 لە هێزەیلی تەناهی لە 9 مانگی رابردووی سووریادا دەكەن، جگە لە برینداربوونی زیاتر لە 5 هەزار و گیرانی لایەنی كەم 15 هەزاری تر و راكردنی پتر لە 12 هەزار كەسی تر لەو وڵاتە، دۆخەكەش هەر بەردەوامە.


-ئاكانیوز"
Top