ئەمەریكا: پێوەندیمان بەتەقینەوەكەى تاران نییە

ئەمەریكا: پێوەندیمان بەتەقینەوەكەى تاران نییە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و كۆشكی لە یەكەم هەڵوێستی رەسمییاندا بەرامبەر كوژانی بەرپرسی كارباری بازرگانیی وێستگەیەكى پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، هەرجۆرە دەستوەردانێكیان لەو رووداوەدا بەپاش دا.


سەر لە بەیانیی دوێنێ چوارشەم، مستەفا ئەحمەدی رۆشەن بەرپرسی بەشی بازرگانیی وێستگەی نەتەز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران، لە ناوەڕاستی تارانی پایەتەخت بەهۆی تەقینەوەى بۆمبێك گیانی لە دەست دا.

هیلاری كلینتۆن لەوبارەیەوە گوتی، ئێمە بڕوامان بەڕێگەچارەى ئاشتییانە بەرامبەر پرسی ناوكەییی ئێران هەیە و سەركۆنەوى ئەو رووداوە دەكەین، پێویستە هەوڵی دوورخستنەوەى ئێران لە بەردەوامبوونی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بدەین كە زۆربەى وڵاتانی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە، تۆڕی (بی بی سی) گواستییەوە.

هەروەها لای خۆیانەوە هەریەك لە (ئارین پلتن) گۆتیاری ئەنجوومەنی تەناهی لە كۆشكی سپی و (ویكتۆریا نولاند) گۆتیاری وەزارەتی دەرەوى ئەمەریكا بوونی دەستی ئەمەریكایان لە رووداوی كوشتنی ئەو كەسایەتییە ناوكەیییەی ئێران بەڕژدی بەپاش دا.

ئەو رووداوە 2 رۆژ پاش ئەوە هات ئاژانسی ناودەوڵەتیی وزەی ناوكەیی رای گەیاند، ئێران لە وێستەگەكانی ژێر زەویی خۆیدا دەستی بەپیتاندنی یۆرانیۆم بەچڕی 20% كردووە.

لای خۆیەوە ئێران رای گەیاند، یۆرانیۆمی پێتێنراوی 20%ی بۆ كارباری پزیشكی و زانستی بەكار دەبا.

لە ساڵی 2005ەوە ئەنجوومەنی ئاسایش داوا لە ئێران دەكا خۆی لە پیتاندنی یۆرانیۆم بپارێزێ.

رۆئاوا، بەتایبەت ئەمەریكا و لە رۆهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل و بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی گومانی گەیشتن بە\"چەكی ناوكەیی\"" دەخەنە سەر بەرنامە ناوكەیییەكی ئێران، بەڵام تاران بەردەوام ئەو تۆمەتە \""ڕەت\"" دەكاتەوە، لەو ناوەندەدا ئەو وڵاتە تووشی كۆمەڵێك سزا و گەمارۆی ئابووری و دارایی بووەتەوە كە دیارترینیان 4 بڕیاری ئەنجوومەنی تەناهییە."
Top