پاشای قه‌ته‌ڕ پێشنیازی ناردنی سوپای عه‌ره‌بیی بۆ سوریا ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، شێخ حه‌مه‌د خه‌لیفه له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌به‌رنامه‌ی 60 خووله‌ك له‌كه‌ناڵی (سی بی ئێس)ی ئه‌مه‌ریكایی، له‌وڵامی چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بیی ده‌ستبخه‌نه كاروباری ناوخۆیی سوریا، پێشنیازی كردوه كه وڵاتانی عه‌ره‌بیی هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سوریا بكه‌ن تاوه‌كوو رێگری له كوشتاری زیاتری خۆپیشانده‌ران و خوێنڕێژی ناوخۆیی سوریا بگرن.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پێشنیازی له‌مجۆره له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكی عه‌ره‌ب ده‌كرێت.
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌تی سوریا و ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له 15ی ئادار / مارس 2011 ده‌ستی پێكرد، به‌پێی دوایین ئاماریی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوه‌كوو ئێستا ده‌رئه‌نجامی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی سوریا زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س كوژراون.