نەبیل ئەلعەرەبی: لە ئاداری داهاتوو بەغدا میوانداریی لوتكەی عەرەب دەكا

نەبیل ئەلعەرەبی: لە ئاداری داهاتوو بەغدا میوانداریی لوتكەی عەرەب دەكا
ئەمینداری گشتیی كۆڕبەندی وڵاتانی عەرەب دووپاتی كردەوە كە لوتكەی عەرەبیی چاوەڕوانكراو لە ئادار/مارسی داهاتوو لە بەغدا دێتە سازكردن هەروەك بڕیار درابوو.

دەزگا راگەیاندنەكانی میسر دوێنێ شەموو لە ئەلعەرەبییان گواستەوە كە لوتكەی عەرەب لە كاتی دیاریكراوی خۆی لە بەغدا دێتە سازكردن. ئاماژەی بەوەش كرد پێش كۆتای ئەم مانگە شاندێكی كۆوەندی عەرەبی سەردانی بەغدا دەكا بۆ ئاگەداربوون لە ئامادەسازییەكانی سازكردنی تۆقەڵانەكە.

بڕیاربوو لوتكەی عەرەب لە كانوونی دووەم/یەنایەری ئەمساڵ لە بەغدا بێتە سازكردن، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی رووداوەكانی بەهاری عەرەبی، وەزیرانی دەرەوەی عەرەب بڕیاریان دا تۆقەڵانەكە بۆ ئادار/مارسی داهاتوو دوا بخرێ.
Top