ئیسلامییه‌کانی میسر زیاتر له‌ دوو لە سێی ده‌نگه‌کانیان به‌ ده‌ست هێنا

ئیسلامییه‌کانی میسر زیاتر له‌ دوو لە سێی ده‌نگه‌کانیان به‌ ده‌ست هێنا
حزبه‌ ئیسلامییه‌کانی میسر رایانگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ دوو له‌ سێی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ ده‌ست هیناوه‌.

ئیخوانولموسلمینی میسر رۆژی هه‌ینیی رابردوو له‌ لاپه‌ڕه‌ی \"فه‌یسبووک\""ی خۆیدا رایگه‌یاندبوو که‌ 242 نوێنه‌ر ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ له‌ سه‌دا 46ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌مو وڵاته‌ ده‌که‌وێته‌ ده‌ست حزبی\"" ئازادی و داد\""ی سه‌ر به‌ ئیخوانولموسلمین.

حزبی ئیسلامیی \""نوور\""یش که‌ سه‌ر به‌ سه‌له‌فیه‌ تۆندئاژۆکانی ئیخوانه‌، 113 کورسی پارله‌مان واته‌ له‌ سه‌دا 23ی کورسییه‌کانی بردووه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ره‌ی \""ئه‌هرام ئۆنلاین\""ی نزیک له‌ ده‌وڵه‌تی میسر، رایگه‌یاندووه‌ که‌ دوای ئه‌م دوو حزبه‌ ئیسلامییه‌، حزبی لیبڕاڵی \""ئه‌لفود\"" له‌ سه‌دا 9 ی کورسیه‌کان په‌رله‌مانی بردووه‌ته‌وه‌.



-PNA"
Top