بان کی موون داوای له ئه‌سه‌د کرد کوشتاری خه‌ڵک بوه‌ستێنێت
ماڵپه‌ڕی ته‌لەڤزیۆنی \"ئه‌لعه‌ره‌بییه\"" رایگه‌یاند، (بان کی موون) پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه، له لوبنان له پرێسکۆنفرانسێکیدا وێڕای ئاماژه‌کردن به کوشتنی ده‌ژبه‌رانی حکوومه‌تی سووریا، گوتی: \""ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م به (ئه‌سه‌د) ده‌ڵێم سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک بوه‌ستێنه، خه‌ڵکی خۆت مه‌کووژه، سه‌رکوتکردن کۆتاییه‌که‌ی ده‌گاته بن‌به‌ست.\""
له هه‌مان کاتدا، ئه‌میری قه‌ته‌ر، دوێنێ له‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تۆڕی \""سی، ئێن، ئێس\""دا پێشنیازی کرد به مه‌به‌ستی پێشگیری له خوێنڕێژی و کوشتاری هێزی چه‌کداری نێوبژیوانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ره‌وانه‌ی سووریا بکرێن.
له‌مه‌وبه‌ر، (مه‌لیک عه‌بدوڵڵا)ی دووه‌م، پادشای ئوردن، له چاوپێکه‌وتنێکی \""بی.بی.سی\""دا گوتبووی: ئه‌گه‌ر من له جێگه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) بوایه‌م، ده‌ستم له کار ده‌کێشایه‌وه.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، له کاتی ده‌ستپێکردنی پشێوییه‌کانی سووریاوه، نزیکه 6000 که‌س کوژراون."