ئه‌میری به‌حره‌ین چاکسازیی له ده‌ستووری وڵاته‌که‌یدا راگه‌یاند
به‌پێی هه‌واڵی رادیۆ نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ڵمانیا، ئه‌میری به‌حره‌ین (حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه) رۆژی یه‌کشه‌ممه15/1/2012، له وتارێکدا که له ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌که‌یدا بڵاو کرایه‌وه، رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا په‌رله‌مان ده‌سته‌ڵاتی زیاتری ده‌بێت و له ده‌سته‌ڵاتی ئه‌میریش که‌م ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م چاکسازییه نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له داهاتوودا ئه‌م مافه‌یان ده‌بێت، له‌باره‌ی دابه‌شکردنی بودجه رای خۆیان ده‌رببڕن و پڕۆژه‌کانی حکومه‌ت به‌رله جێبه‌جێکردن په‌سند بکه‌ن.
ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی به‌حره‌ین ئه‌م چاکسازییانه به ناته‌واو دزانن و دەڵێن: ئه‌م چاکسازیانه له داخوازییه دیموکراسیخوازانه‌کان که‌مترن.