هێزه ئه‌منیه‌کانی سووریا هێرشیان کرده سه‌ر شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی قوتابیان
به‌پێی هه‌واڵێکی بی.بی.سی، به‌شێکی زۆری قوتابیان به مه‌به‌ستی راکردن له ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌کان له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌کانه‌وه خۆیان فڕێداوه‌ته ده‌ره‌وه.
له هه‌مانکاتدا حکوومه‌تی سووریا به ئاماده‌بوونی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بی، کۆمه‌ڵێک زیندانیی ئازاد کرد. به‌ڵام زیندانیه ئازاد کراوه‌کان به په‌یامنێرانیان گوتووه ئه‌وان هیچ چه‌شنه چالاکییه‌کی سیاسی‌یان ئه‌نجام نه‌داوه و به هۆکاری دیکه زیندانی کراون.
ئازادکردنی دژبه‌رانی ده‌ستبه‌سه‌رکراو، ده‌رچوونی هێزه سه‌ربازییه‌کان له شاره‌کان و وه‌ستاندنی هێرشی سوپا بۆ سه‌ر کۆبوونه‌کانی دژبه‌ران و شوێنی دانیشتنیان و جێبه‌جێکردنی چاکسازیی دیموکراتی، به‌شێکن له‌و خاڵانه‌ی کۆماری عه‌ره‌بی و حکوومه‌تی سووریا واژۆیان کردووه.