مانۆڕی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دواكه‌وت
رادیۆی سوپای ئسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند مانۆڕی هاوبه‌شی هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی بارودۆخی نائارام و شڵه‌ژاوی ناوچه‌كه، بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
به‌پێی راپۆرتی ئاسۆشیتدپرێس، دواكه‌وتنی ئه‌م مانۆڕه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌واڵی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا (جه‌نه‌راڵ مارتین دێمپسه‌ی) بۆ ئیسرایل و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرایل له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل، ئه‌م مانۆڕه هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كۆتایی ساڵی 2012 دواكه‌وتووه.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل، په‌یوه‌ندیی به بارگرژییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا و نیگه‌رانیی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له‌وه‌ی ئیسرایل به یه‌ك لایه‌نه هێرش بكاته سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
كوژرانی یه‌كێكی دیكه له به‌رپرسانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران له رۆژانی رابردوودا بووه هۆی ئاڵۆزتر بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و وڵاتانی رۆژئاوا. به‌رپرسانی ئێرانی، ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و ئیسرایل به كوشتنی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌تۆمیی حكوومه‌ته‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئاسۆشیتدپرێس، كوژرانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئێران رۆژێك دوای ئه‌وه رووی دا كه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتی ساڵی 2012 ساڵێكی گرینگه بۆ ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی \"رووداوی ناسروشتی\"" تووشی ده‌بێت."