سه‌رۆكی تالیبانی پاكستان كوژرا
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی پاكستان، سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستیی تالیبانی پاكستان (حه‌كیموڵا مه‌حسوود) له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه بێ‌فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژراوه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت 4 هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگریی پاكستان پێیان راگه‌یاندووه له میانه‌ی كۆنترۆڵكردنی ته‌له‌فۆنی چه‌ند چه‌كدارێكی تالیبانه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، كاروانێكی چه‌كداره‌كانی تالیبانی پاكستان كه له‌گه‌ڵ (مه‌حسوود) له ویلایه‌تی وه‌زیرستانی باكوور به‌ره‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌ڕۆیشتن، كه‌وتنه به‌ر هێرشی مووشه‌كیی فڕۆكه بێ‌فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت گوته‌بێژێكی تالیبان كوژرانی سه‌رۆكه‌كه‌یانی ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی به‌هێز نه‌بووه و گوتوویه‌تی \"ئه‌ویش مرۆڤه و هه‌موو ساتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بمرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بمرێت خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت.\""
پێشتریش له ساڵی 2010 میدیاكان و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه سه‌رۆكی تالیبانی پاكستان له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ماڵێك له ناوچه سنوورییه‌كانی پاكستان كوژراوه. ئه‌م هه‌واڵه دواتر ره‌تكرایه‌وه."