پەرلەمانتارێكى سووریا بەرەو قاهیرە هەڵات

پەرلەمانتارێكى سووریا بەرەو قاهیرە هەڵات
عیماد غەلیون پەرلەمانتارێكى سووریا لە قاهیرە پایەتەختى میسر بووە پەنابەر و چووە ریزى نەیارانى رێژێمى بەشار ئەسەدەوە.

ئەو پەرلەمانتارە شەوى رابردوو بۆ یەكەمین جار جیابوونەوەى خۆى لە رێژیمى ئەو وڵاتە راگەیاند و دۆخى وڵاتەكەى بە \"تەنگژاوى\"" ناوبرد، وارگەى (ئەلعەرەبیە) ئەم هەواڵەى گواستەوە.

عیماد غەلیون گوتى \""هیواى سەركەوتن بۆ گەنجانى شۆڕشگێڕى سووریا دەخوازم و لەگەڵ خەڵكى سووریا بۆ دامەزراندنى دەسەڵاتێكى دیموكراتیك و بۆ گەیشتن بە ئازادى شەڕ دەكەم\"".

ئەو پەرلەمانتارە راى گەیاند \""ژمارەیەكى زۆر لە نوێنەرانى پەرلەمانى سووریا لەگەڵ شۆڕشوانان هەستى هاوخەمیان هەیە، بەڵام بەهۆى ئەو دۆخەى دەسەڵات لە سووریا دروستى كردووە ناتوان هەستى خۆیان پێشان بدەن\""، ئەمەش بەپێى هەمان سەرچاوە.

غەلیون كە سەرۆكایەتى لێژنەى بودجەى لە پەرلەمانى سووریا لە ئەستۆ بوو، ئاماژەى بەبوونى گەندەڵییەكى زۆر لەو وڵاتە كرد و گوتى \""ئابوورى سووریا زیانێكى زۆرى بەركەوتووە و گەندەڵى دارایی هەموو بەشەكانى ئەو رێژێمەى گرتووەتەوە\"".

غەلیون راى گەیاند \""جارێكیان وەك پەرلەمانتارێك بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەى فایلێك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانى سووریا گفتوگۆم كرد و نێزیك بوو بە ناپاكێكى گەورە تۆمەتبارم بكا\"".

بەپێى ئامارەكانى نەتەوە یەكگرتووەكان تا ئێستە زیاتر لە 6 هەزار كەس لە ئەنجامى خۆپێشاندان و توندتیژییەكانى چەند مانگى رابردوو لە سووریا هاتوونەتە كوشتن."
Top