لوبنان.. داڕمانی بینایه‌ك گیان له‌ده‌ستدانی 24 كه‌سی لێده‌كه‌وێته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند: له‌پاش تێپه‌ڕبوونی 24 سه‌عات به‌سه‌ر داڕمانی ئه‌و بینایه‌دا ره‌نگه هێشتا 10 كه‌سی تر له‌ژێر داروپه‌ردوی بینا رووخاوه‌كه‌دا مابن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا هاووڵاتیانی سۆدانی و ئه‌سیوبی و میسری و فلپینی تێدایه و 12 كه‌سی تریش كه له‌و رووداوه‌دا برینداربوون بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و تا ئێستاش هۆكاری ئه‌و داڕمانه نه‌زانراوه.