بان کی موون خوازیاری هه‌نگاوی جیددی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژ به سووریایه
ئه‌میداری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له ئه‌بوزه‌بی قسه‌ی ده‌کرد، داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کرد به چه‌شنێکی رێکوپێک و یه‌کگرتوو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا هه‌نگاو بنێت.
وڵاتانی رۆژئاوا چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر داوایان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کردبوو توندی و تیژییه‌کانی سووریا شه‌رمه‌زار بکات، به‌ڵام روسیا و چین پێشان به‌م کاره گرتبوو.
رووسیا یه‌کێک له هه‌واڵبه‌ندانی (به‌شار ئه‌سه‌د)-ه و له‌سه‌ر ئه‌وه پێ داده‌گرێت که ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وێرای گوشار خستنه سه‌ر (به‌شار ئه‌سه‌د)، گوشار بخاته سه‌ر بزاڤی ئۆپۆزسیۆنیش.
(بان کی موون)، هه‌وڵه‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌بیی به مه‌به‌ستی ناردنی چاودێران بۆ سووریا به‌رز نرخاند و هیوای خواست کۆمکاری عه‌ره‌ب له سووریا درێژه به چالاکییه‌کانی بدات.
لایه‌نه‌کانی سه‌ر به ئۆپۆسزیۆنی سووریا ره‌خنه‌یان له چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بی گرتووه و ده‌ڵێن سووریا وه‌ک سه‌پۆشێک بۆ چالاکییه ئه‌منییه‌کانی که‌ڵک له‌م چاودێرانه وه‌رده‌گرێت.