فه‌ڕه‌نسا: ئێران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ده‌گه‌یه‌نێته سووریا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا (رۆمه‌ن نادال) له لێدوانێكدا رایگه‌یاند پسپۆڕانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌یان ده‌ست كه‌وتووه كه نیشانده‌دات ئێران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی گه‌یاندووه‌ته حكوومه‌تی سووریا.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زمانی (نادال)ـه‌وه نووسیویه‌تی ئه‌و تیمه پسپۆڕه، به‌ڵگه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌م به‌ڵگانه ده‌یسه‌لمێنێت ئێران گه‌مارۆ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژی سووریای شكاندووه و پێشێلی كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا هه‌روه‌ها ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی بۆ سووریا به كارێكی نایاسایی و زۆر كاره‌ساتبار وه‌سف كردووه و ده‌ڵێت حكوومه‌تی سووریا ئه‌و چه‌كانه بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكه‌كه‌ی به كار ده‌هێنێت كه به بڕوای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به \"تاوان دژی مرۆڤایه‌تی\"" دێته ئه‌ژمار.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو ئێران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی پێویستی سووریا بۆ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران و نه‌یارانی (به‌شار ئه‌سه‌د) دابین ده‌كات و فه‌رمانده‌ی سوپای قودس (قاسم سلێمانی) لقی سوپای پاسداران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به به‌رپرسی گه‌یاندنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سووریا ناو براوه."