سوریا ره‌وانه‌كردنی هێزی عه‌ره‌بی بۆ وڵاته‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه
ئاژانسی سانای فه‌رمی سوریا له سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند: سوریا سه‌ری له‌وه سوڕده‌مێنێ به‌رپرسانی قه‌ته‌ر داوای ناردنی هێزی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن, ته‌ئكیدی كرده‌وه, داوای له‌مشێوه‌یه به‌ته‌واوی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه, چونكه ناردنی هێز بارودۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات, هه‌لی عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ركردن له‌بارده‌بات و ده‌رگا له‌به‌رده‌م ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش خۆشده‌كات.
پێشتر سه‌رچاوه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایانگه‌یاند, ئه‌مانه‌تی گشتی كۆمكار هیچ پێشنیارێكی له‌مشێوه‌یه‌ی له هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی بۆ ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ سوریا پێنه‌گه‌یشتووه, روونیكرده‌وه, ئه‌مه ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌ك بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو لیژنه‌ی وه‌زیرانی عه‌ره‌بی تایبه‌ت به سوریا راپرتی نێرده‌ی چاودێرانی عه‌ره‌بی تاوتوێبكه‌ن, له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به چاره‌سه‌ری عه‌ره‌ب پابه‌ندبوونه.