تا سێ ساڵی داهاتوو، 3 ملیار كه‌س ده‌كه‌ونه دۆخی هه‌ژارییه‌وه
![تا سێ ساڵی داهاتوو، 3 ملیار كه‌س ده‌كه‌ونه دۆخی هه‌ژارییه‌وه](https://www.gulanmedia.com/public/old_images/news/poverty.jpg )
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكی نوێ‌دا ده‌ڵێت هه‌تا ساڵی 2040، رێژه‌ی دانیشتووانی جیهان له 7 ملیاره‌كه‌ی ئێستاوه ده‌گاته 9 ملیار كه‌س و مرۆڤ تووشی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان ده‌بێت و 3 ملیار كه‌س له هه‌ژاریدا ده‌ژین.
ئه‌م راپۆرته ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كاتێكی زۆر له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه بۆ دابینكردنی خۆراك و ئاو و وزه، هه‌ربۆیه پێویسته بۆ پێشگیریی له‌م چاره‌نووسه، پرۆگرامێكی سیاسی و ئابووریی نوێ دابڕێژرێت.
راپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی مرۆڤ له داهاتوودا ده‌ڵێت، هه‌تا 20 ساڵی داهاتوو، پێویستیی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی بۆ خۆراك به رێژه‌ی 50% زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها پێویستیی به وزه به رێژه‌ی 45% و پێویستیی به ئاو به رێژه‌ی 30% په‌ره ده‌ستێنێت.
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له ئێستادا هه‌موو ساڵێك زیاتر له 5 ملیۆن هێكتار له دارستانه‌كانی جیهان له‌ناو ده‌برێن و 85%ی ماسییه‌كان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی قڕبووندان و گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به رێژه‌ی 38% زیادی كردووه.