سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریا به‌ره‌و ئۆردن رای‌کرد
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زمان سه‌رچاوه ئوردنیه‌کانه‌وه رایگه‌یاند: ریاز حیجاب، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌مه‌به‌ستی چوونه‌پاڵ دژبه‌رانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له حکومه‌ت جیابووه‌ته‌وه و په‌نای بۆ ئوردن بردووه.
سه‌رۆکی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤی سوریا، رامی عه‌بدڕه‌حمان، که له به‌ریتانیا داده‌نیشت، له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کرده‌وه. ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی سوریاش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رایانگه‌یاند: ریاز حیجاب له پۆسته‌که‌ی لادراوه.
حیجاب به‌ر له پۆستی سه‌رۆک‌وه‌زیران پۆستی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی سوریای به‌ده‌ست بوو.
بەپێی زانیارییەكانی تەلەڤزیۆنی سووریا، \""عومەر غەلاونجی\"" جێگری یەكەمی سەرۆكوەزیرانی سووریا، ڕا‌سپێردرا تا كاروبارەكانی حكوومەتەكە ڕایی بكات.
ڕیاز حیجابی 46 ساڵان كە لە پارێزگای دێرئەله‌زوور لەدایك بووە، دكتۆرای لە ئەندازیاریی كشتوكاڵدا بە دەست هێناوە لە پارێزگاكەیدا بەرپرسی لقی حیزبی بەعس بووە و لە ساڵی 2008ـیشەوە پارێزگاری قنیتەرە بووە و لە 2001ـیشەوە کراوه بە پارێزگاری لازقیە."