عه‌لاوی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌توركیا ئه‌نجامده‌دات
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز)، ئه‌یاد عه‌لاوی به‌شێوه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌دا كۆبووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش (ئه‌حمه‌د داودئۆغڵۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی بۆ كه‌ركوك، به‌غدای نیگه‌ران كرد.
هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌یاد عه‌لاوی به‌شێوه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاشدا كۆبووه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كانی عه‌لاوی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق‌و توركیا له‌خراپترین دۆخدایه.