ئەمڕۆ مەلا كرێكار دەچێتەوە دادگا
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، مەلا كرێكار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشووتری بزووتنەوەی ئیسلامی و سەرۆكی پێشووتری ئەنساڕولئیسلام لەسەر سێ تۆمەتی جیاواز لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج ئامادەی بەردەم دادگا بێت.
خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە كە دوای ئەوەی هەینی رابردو براكەی لە زیندانی كۆنگسڤینگرەوە گواسترایەوە بۆ شاری ئۆسلۆ، بڕیارە سێشەممە 7/8/2012 ئامادەی دانیشتنی دادگا بێت و لەبارەی ئەو سێ تۆمەتەی ئاراستەی كراوە ئیفادی خۆی بدات.
خالید رەنجدەر كە نیشتەجێی وڵاتی نەرویجە، دەربارەی وردەكاری دادگاییەكەی مەلا كرێكار كە لەسەر سێ تۆمەتە، گوتی \"لە پاڵتاك، لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی سەردانی ماگنە بۆندەڤیك، سەرۆك وەزیرانی پێشووی نەرویج بۆ سۆماڵ وەك نێردراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، گوایە مامۆستا كرێكار گوتویەتی برا سۆماڵیەكان خۆیان دەزانن بۆندەڤیك كێیە و لە كوێ‌یە. پۆلیس دەڵێ ئەمە ھەڕەشەی كوشتن نییە، بەڵام ترس و بیم دەیگرێتەوە\"".
مه‌لا كرێكار، ناوی ته‌واوی (نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د)ه له‌ساڵی 1954 له‌دایكبووه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووه، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ (عه‌بدوڵڵا عه‌ززام) و (ئوسامه بن لادن) له دژی رووسیا شه‌ڕی كردووه. ئه‌میری پێشووی ئه‌نساڕولئیسلام بووه. ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستا هیچ تۆمه‌تێكی به‌سه‌ردا ساخ نه‌بووه‌ته‌وه له دادگای نه‌رویج، كه خۆی له‌وێ نیشته‌جێیه، بەڵام ده‌یان تۆمه‌تی له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
رەنجەر دەربارەی تۆمەتی دووەم گوتی \""ئەم تۆمەتە خۆی لە داوایەکی پۆلیسدا دەبینێتەوە، بەوەی كرێكار لە دانیشتنی دادگایی مانگی ئاداری ئەمساڵدا دوبارە ھەڕەشەی لە كوردەكان كردووەتەوە\"".
عیرفان عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز، رابەری گشتی نوێی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کۆنگرەیه‌كى رۆژنامەوانیدا كە دووای كۆنگرەی بزوتنەوەكە سازكرابوو بۆی، رایگەیاند كە ئەوان وەك ئەندامێكی خۆیان دەڕواننە مەلا كرێكار و هەوڵدەدەن لەداهاتوودا بیگەڕێننەوە كوردستان.
تۆمەتی سێیەمی مەلا كرێكار زیانگەیاندنە. رەنجدەری برای، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی کە تێیدا مه‌لا كرێكار هێرش ده‌كاته سه‌ر كامێراوانی كه‌ناڵێكی نه‌رویجی، خالید ره‌نجده‌ر، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ \""ئێواره‌یه‌ك كه‌ناڵی ئەلجەزیره‌ی عه‌ره‌بی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌و كه‌ناڵه نه‌رویجیه‌ی به‌كرێ گرتبوو تا له‌وێوه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا كرێكار بكات له‌سه‌ر حوكمدانه‌كه‌ی. كاتێك مامۆستا دێته ده‌ره‌وه دوای ده‌كه‌ون و پێی ده‌ڵێن بۆچی قسه بۆ كه‌ناڵی جه‌زیره ده‌كه‌یت و بۆ ئێمه‌ی ناكه‌یت. قسه‌یه‌ك له‌م و قسه‌یه‌ك له‌وان مامۆستا توڕه ده‌بێت و ده‌ستێك ده‌دات به ده‌ستی كامیره‌مانه‌كه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌دا. ئه‌مه ئه‌گه‌ر مامۆستا كرێكار نه‌بوایه و سیاسه‌تمه‌دارێكی نه‌رویجی بوایه كه‌ناڵه‌كه‌یان دادگایی ده‌كرد چونكه سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌یان وروژاندوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا كرێكاره ده‌بێ له‌سه‌ری دادگایی بكرێ\"".
مەلا کرێکار، له ساڵى 1991 چووه‌ته نه‌رویج‌و مافى پەنابەرێتى وه‌رگرتووه‌و له نه‌رویج دەژی، پێش ئەوەی بچێت بۆ نەرویج سەرکردایەتی گرووپی
ئەنساڕولئیسلامی دەكرد. کرێکار پێشتر بڕیاری ناردنەوەی بۆ عێراق درابوو، بەڵام لە ترسی لەسێدارەدان یان ئەشکەنجەدانی، بڕیارەکەى جێبەجێ نەکرا.
رووداو"