سعودیه‌و قه‌ته‌ر‌و توركیا لێپرسراوی سه‌ره‌كین له‌قه‌یرانی سوریادا
ئاژانسی هه‌واڵی (میهر) بڵاویكرده‌وه، لیوا (فه‌یرۆز ئابادی) له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌بارودۆخی ناوچه‌كه كرد، به‌تایبه‌تی قه‌یرانی ئێستای سوریا كه له‌لایه‌ن دوژمنانی ئه‌و وڵاته‌وه پلانی بۆ دانراوه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، (سعودیه‌و قه‌ته‌ر‌و توركیا) لێپرسراون به‌رامبه‌ر ڕشتنی خوێنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی سوریا‌و ده‌یانه‌وێت ئامانجی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا بهێننه‌دی.
سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران وتیشی:\"ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێی سوریا، به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا هاوكاریی ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل بكه‌ن، كێشه‌ی سوریا گه‌وره‌تر بكه‌ن، ئه‌وا پێویسته ئه‌و ڕاستییه باش بزانن كه دوای سوریا نۆره‌ی خۆشیان دێت\""."