ئێران: ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه له پاراستنی گیانی ئێرانییه رفێنراوه‌كانی سووریا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی واشنگتۆن، به‌هۆی پشتگیری له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، به‌رپرسه له پاراستنی گیانی 48 هاووڵاتیی ئێرانی، كه له دیمه‌شق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، له به‌شێك له یادداشته‌كه‌دا، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به تیرۆریست ناو براون و ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌و هێزانه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه واشنگتۆن به‌رپرسی پاراستنی گیانی ئێرانییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانه.
دوێنێ له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نزیك له ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه چه‌ند راپۆرتێك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه 3 كه‌س له‌و ئێرانییانه، له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كوژراون. به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه بۆ زیاره‌تی شوێنه پیرۆزه‌كان سه‌ردانی سووریایان كردووه، به‌ڵام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له گیراوه‌كان، چه‌ند ناسنامه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سانه نیشان ده‌دات كه ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێرانن و مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان پێیه.