باخچەلی داوا دەكا قەندیل وێران بكرێ

باخچەلی داوا دەكا قەندیل وێران بكرێ
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا (MHP) داوای كرد چیای قەندیل بەتەواوی وێران بكرێ و ئاڵای توركیای لەسەر هەڵ بكرێ.

ئاژانسی جیهانی توركی ئەمڕۆ سێشەم بڵاوی كردەوە، باخچەلی لە میانی كۆبوونەوەیەكی پارتەكەیدا رای گەیاندووە كە پێویستە مۆڵگەی تیرۆریستان لە چیای قەندیل وێران بكرێن و ئاڵای توركیای لەسەر قەندیل هەڵ بكرێ، وەك ئاماژەیەك بۆ بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەكە.

باخچەلی داوای دروستكردنی پشتێنێكی تەناهی كرد بۆ پاراستنی توركیا لە هێرشی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان و گوتی \"پێویستە دەستبەجێ پشتێنێكی تەناهی لە شێوەی كەوانەیەك لە عەفرینەوە بۆ ناوچەی قەندیل دروست بكرێ\"".
"
Top