ئێران به فه‌رمی پاڵپشتی بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌رده‌بڕێت
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی فه‌رمی سوریا، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی ئێران سه‌عید جه‌لیلی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌یوه‌ندی به به‌شار ئه‌سه‌د كردوه و له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا ئاماژه‌یداوه: سوریه هاوپه‌یمانێكی زیندووی تارانه و رێگه به شكستی په‌یوه‌ندییه‌كه‌شیان نادات.
هه‌ر له قسه‌كانیدا جه‌لیلی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرده‌وه.
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی ئێران، راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری گه‌لی سوریا به سه‌رهه‌ڵدانێكی چه‌كداری وه‌سفكردوه و ده‌ڵێت: ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به شكستی ریزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كداران نادات.