داود ئۆغڵو: كەس ناتوانىَ توركیا وەك بەرپرسى پێشهاتەكانى سووریا پێشان بدا

داود ئۆغڵو: كەس ناتوانىَ توركیا وەك بەرپرسى پێشهاتەكانى سووریا پێشان بدا
ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا لە چاوپێكەوتنەكەى دوێنێ سێشەم لەگەڵ عەلى ئەكبەر ساڵحى وەزیرى دەرەوەى ئێران ناڕەزایی بەرامبەر لێدوانى چەند بەرپرسێكى ئێرانى ڕاگەیاند و گوتى، كەس ناتوانىَ توركیا وەك بەرپرسى پێشهاتەكانى سووریا پێشان بدا، ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى گواستییەوە.

بەپێى ئاژانسەكە لە كۆبوونەوەكەى دوێنێ دا داود ئۆغڵو بە ساڵحى ڕاگەیاند، كەس ناتوانىَ توركیا وەك بەرپرسى پێشهاتەكانى سووریا پێشان بدا و لێدوانى هاوشێوەى ئەم دوایییەى بەرپرسانى ئێران ڕەت دەكەینەوە.

وەزیرى دەرەوەى ئێرانیش ئاماژەى دا، پێویستە لێدوانە ڕەسمییەكان لەلایەن توركیاوە بەهەند وەربگرێ و پەیامەكانتان دەگەیەنم بەبەڕێوەبەرایەتیی ئێران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە پرسى سووریا جێگەى باس بوو، هەردوولا هاوڕا بوون لەوەى دۆخى ئەو وڵاتە بەرەو خراپتر دەچێ و پێویستە كۆتا بەڕشتنى خوێن بهێنرێ.

ساڵحى دووبارە داواى هاوكارى لە توركیا كرد بۆ ئازادكردنى ئەو 48 سەرلێدەرەى لە سووریا هاتبوونە گرتن و داود ئۆغڵو لە وەڵامدا ئاماژەى دا، لەم لایەنەوە توركیا كەمتەرخەم نابێ و ئەوەى لە دەستى بێ ئەنجامى دەدا، ئەمە بەپێى هەمان سەرچاوە.















ئاكانیوز
Top