ئێران هه‌موو تواناکانی بۆ ڕزگارکردنی رفێنراوانی له سووریا خستووه‌ته کار
سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، سه‌عید جه‌لیلی، له درێژه‌ی گه‌شته‌که‌ی که رۆژێک پێشتر له لوبنانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، رۆژی سێشه‌ممه گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌ددا کۆ بووەوه. هه‌ر ئه‌و رۆژه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران،عه‌لی‌ئه‌کبه‌ر ساڵحی، به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ رزگارکردنی رفێنراوه‌کانی له سووریا، گه‌یشته تورکیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌دا کۆ بووەوه.
رفێنه‌رانی ئه‌و 48 ئێرانییه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو له نزیک پایته‌ختی سووریا رفێنران، ده‌ڵێن 3 که‌س له‌و 48 که‌سه کوژراون و ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د بۆردومانه‌کانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق نه‌وه‌ستێنێت، هه‌ر سەعاته و یه‌کێک له دیله‌کان ده‌کوژن.
ئێران ده‌ڵیت ئه‌م هاووڵاتیانه‌ی که هه‌موویان به ڕه‌گه‌ز پیاون، به مه‌به‌ستی زیاره‌تی مه‌زارگه ئایینییه‌کانی شیعان چوونه‌ته سووریا و دژبه‌رانی حکوومه‌تی سووریاش ده‌ڵێن ئێرانییه ده‌ستگیرکراوه‌کان سه‌ر به سوپای پاسدارانن و به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی به‌شار ئه‌سه‌د هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته. رفێنه‌رانی ئێرانییه‌کان گوتوویانه ئه‌وان ته‌نیا ده‌ستیان به یه‌کێک له‌و چه‌ند پاسه‌ی هه‌ڵگری ئێرانییه‌کان راگه‌یشتووه که له نێوانی گه‌ڕه‌کی زه‌ینه‌بیه و فرۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شقه‌وه ئێرانییه‌کانیان ده‌گواسته‌وه.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ئا‌نکا‌را به په‌یامنێرانی گوت، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا به مه‌به‌ستی ئازادکرانی گیراوه‌کان 30 جار به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاوه کردووه.
دوای ئه‌وه‌ی تورکیا که‌وته ناو ململانێکانی نێوان حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و دژبه‌رانیه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئێرانیش به‌ره‌و گرژی زیاتر رۆیشت.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که شه‌وی رابردوو له تورکیا گه‌ڕایه‌وه ئێران، نامه‌یه‌کی بۆ بان‌کی موون نارد و داوای له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد بۆ رزگارکردنی 48 گیراوه ئێرانییه‌که هه‌وڵ بدات.
له‌لایه‌کی دیه‌که‌وه، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به په‌یامنێرانی گوت: وڵاته‌که‌ی هیچ به‌رپرساره‌تێک له‌باره‌ی 48 گیراوه ئێرانه‌که‌ی سووریادا ناگرێته ئه‌ستۆ و حکوو‌مەتی ئه‌مەریکایش هیچ زانیارییه‌کی له باره‌ی شوناسی ئه‌م که‌سانه و چۆنیه‌تیی رفاندنیانه‌وه له به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به وردی به‌دوای ئه‌م رووداودا ده‌چێت.
پێشتر ئێران له نامه‌یه‌کدا که له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سویسراوه بۆ ئه‌مەریکای ناردبوو، ئه‌مەریکای وه‌ک به‌رپرسی پاراستنی گیانی رفێنراوه‌کان ناساندبوو.