باڵوێزى جیاوەبووى سووریا لە عێراق: ئێرا ن چەك و پارەی داوەتە بەشار ئەسەد

باڵوێزى جیاوەبووى سووریا لە عێراق: ئێرا ن چەك و پارەی داوەتە بەشار ئەسەد
ـ نەواف فارس باڵوێزى جیاوەبووی سووریا لە عێراق راى گەیاند، لە سەرەتاى سەرهەڵدانى ناڕەزایییەكانى سووریا لە ئادار/مارسی 2011، ئێران چەك و دراوى داوەتە بەشار ئەسەدی سەرۆكى رێژیمى سووریا.
فارس لە لێدوانێكى بۆ تۆڕى رادیۆ و تەلەڤزیۆنى ژاپۆنى \"NHK\"" لە دەوحەى پایەتەختى قەتەر گوتى، كەمێك پێش دەستپێكردنى خۆپێشاندانەكانى دژى حكوومەتى سووریا، بەشداریی كۆبوونەوەیەكی نێوان بەرپرسانى باڵای ئێرانی و سووریاییم كرد.

پتر گوتى، لەو كۆبوونەوەیە لایەنى ئێرانى بەڵێنیان بە ئێمە دا پاڵپشتی تەواوى حكوومەتى سووریا بكەن بۆ كپكردنى هەر خۆپێشاندانێكى هاووڵاتییان و ئامادەى وڵاتەكەشیان پێشان دا بۆ یارمەتیدانى حكوومەتى سووریا لە رووى پێدانى چەك و پارەوە.

روونیشى كردەوە، ئەو چەك و پارانەش بە رێگەى ئاوی لە زەریایی ناوەڕاست و سنووری عێراقەوە دەگەیشتە دەست سووریا.

فارس كە لە تەمووز/یۆلیۆی رابردوو جیابوونەوەى خۆى لە رێژیمى سووریا راگەیاند گوتى، كوشتنى داوود راجحە وەزیرى ناوەخۆ بەهۆى تەقینەوەكەى مانگى رابردوو، زەبرێكى كوشندە بوو لە رێژیمى سووریا و كارێكى گەورەى كردە سەر سەركردایەتیكردنى دەزگاكانى تەناهی.

ئاماژەى بەوەش كرد، بەشار ئەسەد لە ترسى هەوڵى كوشتنى، لە نێوان دیمەشقى پایەتەخت و لازقیە كە دەكەوێتە باكوری رۆئاواى سووریا هاتوچۆ دەكا.














ئاكانیوز"
Top