سبه‌ینێ میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی میسر ده‌كات
ڕۆژنامه‌ی (قه‌به‌س)ی كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه شێخ (حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئالسانی) میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی میسر ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
بڕیاره له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان میری قه‌ته‌ر‌و سه‌رۆك كۆماری میسردا، تاووتوێی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌و چۆنێتی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێت، به‌تایبه‌تی بواری ئابوری‌و وه‌به‌رهێنان، هاوكات گفتوگۆش ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی سوریا‌و سودان‌و فه‌ڵه‌ستین.