كوشتنی ژەنەڕاڵێكی ڕووسیایی لە سووریا، ڕاگەیەندرا
ئەو كۆمەڵەیەی كە ناوی \"سریەی هەڵۆكان بۆ كاری تایبەت – سەركردایەتیی سەربازیی دیمەشق و دەوروبەر\""ـیان لێیە، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا نیشانی دەدات كە ئەو ژەنەڕاڵە ناوی \""ڤلادیمێر حترۆڤیچ كۆچیڤ\""ـە.
هەر ئەو كۆمەڵەیە پێشتر بەرپرسارەتیی كوشتنی چوار گەورەسەركردەی ئەمنیی سووریایان لە دیمەشق لە ئەستۆ گرتووە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز باسی لێوە دەكات، هێشتا حكوومەتی سووریا لێدوانی لەبارەوە نەداوە."