هێزێكی قاعیده ده‌گاته بۆرما
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ڕایگه‌یاندووه، هێزێكی ڕه‌وانه‌ی بۆرما كردووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته به‌گشتی‌و هه‌رێمی (ئاراكان) به‌تایبه‌ت، له‌ده‌ست ئه‌و هێزه‌ی حكومه‌تی بۆرما، كه كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر موسڵمانان ئه‌نجامداوه.
زه‌واهیری له‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند، هێز ڕه‌وانه‌ی بۆرما ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌و بوداییه توندڕه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی دژ به‌موسڵمانان، ئێستاش ئه‌و هێزه گه‌یشتووه‌ته به‌نگلادیش‌و چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی تردا بچنه هه‌رێمی (ڕۆهینجیا) بۆ پاراستنی موسڵمانان.