سەرچاوەیەك: راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییی ئێران بەسەردانێك دەگاتە بەغدا

سەرچاوەیەك: راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییی ئێران بەسەردانێك دەگاتە بەغدا
ئەمڕۆ چوارشەم سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانیی عێراقی رای گەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییی ئێران بەسەردانێك گەیشتە بەغدا.

تەلەڤزیۆنی \"ئەلعێراقییە\""ی نیوچە حكوومەتى راى گەیاند بەیانیی ئەمڕۆ سەعد جەلیلی لە چوارچێوەى گەشتەكەی بۆ وڵاتانى ناوچەكە گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى عێراقی فایلی سووریا و پێشهاتەكانى ناوچەكە تاوتوێ بكا.

جەلیلی بەر لەسەردانەكەى بۆ بەغدا دوێنێ سەردانى سووریاى كرد لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆبوووەوە و بەر لەو سەردانەشی سەردانى لبنانى كرد.
"
Top