سعوودییه هۆشداری دایه ئیسرایل
رۆژنامه‌ی یه‌دیعوت ئاحارانۆت، چاپی ئیسرایل له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، حكوومه‌تی سعوودیه هۆشداریی داوه‌ته ئیسرایل كه ئه‌گه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرایل هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، سعوودیه رێگه نادات له ئاسمانی وڵاته‌كه‌یه‌وه تێپه‌ڕن.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، سعوودیه ئه‌م په‌یامه‌ی له رێگای ئه‌مه‌ریكاوه گه‌یاندووه‌ته ئیسرایل و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی سعوودیه، پێش به فڕۆكه‌كانی ئیسرایل ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر سنووری هه‌وایی سعوودیه ببه‌زێنن.
ئیسرایل هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات، هێرش ده‌كاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران. نزیكترین رێگه‌ی گه‌یشتنی فڕۆكه‌كانی ئیسرایل بۆ سه‌ر ئێران، له رێگای ئاسمانی سعوودییه‌وه‌یه.