سەرچاوەیەك: ئێران داوا لە عێراق دەكا كارئاسانى بۆ چەكدارانى پەكەكە بۆ لێدانى توركیا بكا

سەرچاوەیەك: ئێران داوا لە عێراق دەكا كارئاسانى بۆ چەكدارانى پەكەكە بۆ لێدانى توركیا بكا
ئەمڕۆ پێنجشەم سەرچاوەیەك لە حكوومەتى عێراق راى گەیاند، ئەمینداری ئەنجوومەنى باڵاى تەناهیی نەتەوەیی ئێرانى داواى لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق كردووە بەشداریی بكا لە پلانێكی ئێرانى كە بە\"گرینگ\"" ناونراوە بۆ شكستپێهێنانى شۆڕشی سووریا و كارئاسانى بۆ پەكەكە بكا بۆ لێدانى توركیا.

ئەو سەرچاوەیە گوتى، سەعید جەلیلی لە سەردانەكەی دوێنێ بۆ بەغدا نیگەرانى خۆى بەرامبەر مالیكی راگەیاندووە و ئاماژەى كردووە كە ئێران دەیەوێ رۆڵی حكوومەتی عێراق لە پشتیوانییەكی سیاسی بۆ پشتیوانى كردەیی بگوزاێتەوە.

پتر گوتى، پلانەكەى ئێران برێتییە لە دروستكردنى رێڕەویی ئاسمانى و زەوینی پارێزراو لە نێوان ئێران و سووریا كە بەعێراقەوە تێپەڕ دەبێ، هەروەها دەبێ حكوومەتى عێراق بڕی 5 ملیار دۆلارى ئەمەریكایی بەقەرز بەسووریا بدا و دەرگەی خۆبەخشین بۆ هەزاران شەڕوانى شیعە بكاتەوە و یارمەتییە نەوتییەكانى عێراق لەسەر ئوردن ببڕێ و پێوەندیی بازرگانیی لەگەڵ توركیا سڕ بكا، رۆژنامەى \""سیاسە\""ی كوێتی گواستییەوە.

پتر گوتى، جەلیلی داواشی كردووە كە عێراق كارئاسانى بۆ چەكدارانى پەكەكە بكا بۆ ئەوەى پەرە بەتواناكانیان بدرێ بۆ لێدانى توركیا.

دوێنێ سەعید جەلیلی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەییی ئێران لەچوارچێوەى گەشتێكدا كە لبنان و سووریا گرتەوە، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حكوومەتى عێراق و هاوپەیمانیی نیشتمانى چەندان دیدار و گفتوگۆى ساز كرد. "
Top