وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای میسر، له كار لادران
به‌پێی راپۆرتی ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی میسر، محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆككۆماری میسر، ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د حوسێن ته‌نتاوی، وه‌زیری به‌رگری و ژه‌نه‌ڕاڵ سامی ئه‌نان، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای میسری خانه‌نشین كرد.
سه‌رۆككۆماری میسر، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تییانه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازیی میسری هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه به مه‌به‌ستی سنووردار كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆمار په‌سند كرابوو.
ده‌ركردنی دوو گه‌وره به‌رپرسی سه‌ربازی له میسر، دوای ئه‌وه‌یه كه چه‌كداره ئیسلامییه‌كان له بیابانی سینا هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازانی سنوورپارێزی میسر و سوپای میسر به كه‌مته‌رخه‌می بۆ دابین كردنی ئاسایشی ناوچه‌كه تۆمه‌تبار كرا.
محه‌مه‌د مورسی، وێڕای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند خانه‌نشین كردنی وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی میسردایه، ژه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیل ئه‌لسیسیی وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی نوێ، دیاری كرد.