كۆریای باكوور: موشه‌كه‌كانمان توانای بۆردومانكردنی ناو خاكی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه‌

كۆریای باكوور: موشه‌كه‌كانمان توانای بۆردومانكردنی ناو خاكی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه‌
9 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ كۆریای باكوور رایگه‌یاند كه‌ مووشه‌كی ستراتیژی هه‌یه‌ و تواناشی هه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌م مووشه‌كانه‌ بۆردومان بكات ، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ نوێیه‌ی نێوان واشنتن و سیئۆل بۆ زیادكردنی مه‌ودای مووشه‌كه‌كانی كۆریای باشوور.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور بڵاویكرده‌وه‌ ، گوته‌بێژی به‌ناوی لێژنه‌ی به‌رگری نیشتیمانی كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مووشه‌كه‌كانی ستراتیژی نه‌ك ته‌نها هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی ئه‌رخه‌بیلی كۆری ده‌كاته‌ ئامانج به‌ڵكو له‌ ژاپۆن و گوام و هه‌تا له‌ناو خاكی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كاته‌ ئامانج .
Top