رومنی: ئەگەر ببمە سەرۆكی ئەمریكا، سزاكانی سەر ئێران زۆر زیاتر دەكەم
رۆمنی له وته‌یه‌ك دا كه له ئه‌نستیۆتی سه‌ربازیی ویلایه‌تی ڤێرجینیایی پێشكه‌ش كرد رایگه‌یاند كه من بۆ سه‌رۆكه‌كانی ئێران روون ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ناهێڵن تاران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
هه‌وره‌ها گوتی به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران دا و جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ سه‌قامگیری ئاشتی ده‌بێت به كردار پیشانی ئێران بدرێت كه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی قبوول ناكرێت كه له‌م دواییانه هه‌نگاوی به‌رچاوی بۆ به‌ده‌ست خستنی چه‌كی ئه‌تۆمیی ناوه. هه‌روه‌ها كاندیدی كۆماریخوازانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به تایبه‌ت له بواری سه‌ربازی ده‌خاته‌گه‌ڕ.
له كاتێكدا كه ته‌نها چوار هه‌فته بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ماوه؛ راپرسییه‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه باراك ئۆباما سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ میت رۆمنی له پێشه‌وه یه..