داوودئۆغڵۆ: داخستنی ئاسمانەڕێیەكانی سووریا بە ڕووی فڕۆكەكانی توركیادا بێبەهایە

داوودئۆغڵۆ: داخستنی ئاسمانەڕێیەكانی سووریا بە ڕووی فڕۆكەكانی توركیادا بێبەهایە
15ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- وەزیری دەرەوەی توركیا بڕیاری داخستنی ئاسمانەڕێیەكانی سووریا بە ڕووی فڕۆكەكانی توركیادا بە بێبەها وەسف دەكات و دەڵێت كە ئانكارا پێشتر وەها بڕیارێكی دەركردووە و بەرلەوەی دیمەشقە.
وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵۆ، دوێنێ یەكشەممە ڕایگەیاند \"توركیا دوێنێ(شەممە) بڕیارێكی دەركردووە و پێوەستە بە داخستنی ئاسمانەڕێیەكانی توركیا بە ڕووی فڕۆكە مەدەنییەكانی سووریادا، ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە پێشووتر ئانكارا وەها بڕیارێكی بە قەدەغەكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە دەركردبوو.\""
زیاتر گوتی، هەر دوێنێ(شەممە) حكوومەتی توركیا، دیمەشقی لەم بڕیارە ئاگادار كردەوە؛ ئەمەیش دوای دڵنیابوونەوەیە لەوەی كە ڕژێمی سووریا بە خراپ كەڵك لە فڕۆكە مەدەنییەكان وەردەگرێت و پێداویستیی سەربازییان پێ دەگوازێتەوە.
دووپاتی كردەوە \""ئانكارا بوار بە ڕژێمێك نادات ئاسمانی وڵاتەكەی وڵاتەكەی بە كار ببات و دژبە گەلەكەیشی وەستابێتەوە.\""
لەبارەی پێشنیازی ڕووسیایشەوە بە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دیمەشق و پێشوازیی دیمەشق لەو پێشنیازە، داوودئۆغڵۆ گوتی كە بوار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمێك نییە گەلەكەی بۆردومان بكات، مەگەر ڕژێمی سووریا سەرەتا دانوستان لەگەڵ گەلەكەی بكات و ڕێز لە ئیرادەی گەلەكەی بنێت و مافی ژیانی لێ زەوت نەكات."
Top