ئه‌ردۆغان: هەرچی پێویست بكرێت بۆ راگرتنی خوێنڕشتن لەگەڵ پەكەكە دەیكەم
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له گه‌ڕانه‌وه‌ی له باكووی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ توركیا هه‌ڤپه‌یڤینێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر)ى تورك ئه‌نجامدا‌و رایگه‌یاند \"تاوه‌كو به‌ره‌و زستان بڕوات PKK زیاتر ده‌كه‌وێته ناره‌حه‌تیه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی گرنگ به BDP یه، چونكه له كۆنگره‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی خۆیاندا به‌هه‌رچۆنێك بێت ئاڵایه‌كی توركیایان هه‌ڵواسی، به‌ڵام وێنه‌ی سه‌رۆكی PKKو ئاڵاكه‌یان هه‌ڵواسی كه ئه‌مانه تاوانن‌و به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت ئالۆزی و ناكۆكی بنێنه‌وه\"".
ئه‌ردۆغان گوتى \""ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ پێویست بكات بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی دورگه‌ى ئیمرالی بكرێت ئه‌وا به راوێژكاری میت ده‌ڵێم چی پێویست ده‌كات ئه‌نجامی بده‌ن، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خوێن رشتن بوه‌ستێ‌و ئه‌نجامێك به‌رده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به هاوكاریه‌كی PKK بزانێ ئه‌وا له هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دایه\"".
-رووداو"