گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایل ده‌ستی پێكرد
دوێنێ گه‌وره‌ترین نمایشی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایل، له وڵاتای ئیسرایل و چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ورووپا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌ستی پێكرد.
نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌م مانۆڕه گه‌یشتوونه‌ته ئیسرایل و 2 هه‌زار و 500 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له ئه‌ورووپا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌زار سه‌ربازی ئیسرایل، ئه‌م مانۆڕه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له مانۆڕه‌دا، له ماوه‌ی لانیكه‌م سێ هه‌فته‌دا، سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی ئیسرایل و سیسته‌می مووشه‌كی پاتریۆت و ئه‌رۆ تاقی ده‌كرێنه‌وه. سیسته‌می ئه‌رۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرایله‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كان دروست كراوه.