شه‌ڕ وپێكدادانی قورس، لوبنانی گرته‌وه
ئێواره‌ی دوێنێ دوای ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی ژه‌نه‌ڕاڵ وه‌سام حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگریی پۆلیسی لوبنان له به‌یرووت، خه‌ڵك هێرشیان كرده سه‌ر ناوه‌نده حكوومییه‌كان.
به‌پێی راپۆرتی كه‌ناڵی جه‌زیره، ناڕه‌زایی خه‌ڵك له حكوومه‌تی لوبنان دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت، شه‌ڕی نێوان لایه‌نگران و نه‌یارانی رژێمی به‌عسی سووریای لێكه‌وته‌وه و به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه، چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له به‌نده‌ری ترابلۆس له باكووری لوبنان، شه‌ڕێكی قورس تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بووه و به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی لوبنان، له‌م شه‌ڕه‌دا چه‌كی قورسی تۆپخانه و ئارپی‌جی به‌كار هاتووه و لانیكه‌م كه‌سێك كوژراوه.
له مانگه‌كانی رابردووش‌دا، لایه‌نگران و نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د له لوبنان، چه‌ند جار تووشی شه‌ڕ هاتبوون و زیاتر له 10 كه‌س له چه‌ند شاری لوبنان به‌وهۆیه‌وه كوژراون.
ئۆپۆزسیۆنی لوبنان، رژێمی سووریا به به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت ده‌زانێت و داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان كردووه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام نه‌جیب میقاتی، دوێنێ رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای سه‌رۆككۆمار، واز له پۆسته‌كه‌ی ناهێنێت.