ئۆباما‌و رامنى له دواین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که له زانکۆی (لین) له شـاری بوکا ره‌تۆنی ولایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وان (بۆب شیفه‌ر) له که‌ناڵی CBSه‌وه سه‌رپه‌رشتی کرا، له سێهه‌مین‌و دواین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو ركابه‌ره‌دا سه‌نگ‌و قورسایى خرایه سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له‌وانه گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی لیبیا و سووریا و ئێران و ئیسرائیل، پاشـان له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌مه‌ریکا له جیهاندا و په‌ره‌پـێدانی توانا له‌شکرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان و چین.
گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
بۆب شیفه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌شی یه‌که‌مى پرسیاره‌كان له باره‌ی گۆڕانكارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و رووی نوێی تێرۆرزمه‌وه ده‌بێت.
بۆب شیفه‌ر: پـرسیاری یه‌که‌م له باره‌ی لیبیاوه ده‌بێت، که چی له‌وێ روویدا و چۆن ئه‌و چوار ئه‌مریکایـیه کوژران، له‌وانه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا (کرس ستیڤنز) ئایا شکسـتهێنانی هه‌واڵگری بوو یان سیاسی بوو یان شتێـک بوو به رێـکه‌وت روویدا، ئایا هیچ شتێک کراوه بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی له‌وه‌ی چی راستی روویدا؟ پاشـان به کاندیدی کۆماری رامنی گوت تۆ گوتووته ئه‌وه نمونه‌یه‌که بۆ شکستهێنانی سیاسه‌تی ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
رامنی گوتی: ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موو جیهان نیگه‌ران ده‌کات به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا. له‌گه‌ڵ هاتنه کایه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بى بینیمان گۆڕانکاری ته‌واو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا روویدا و ئومێدی ئه‌وه به‌دی کرا که ئیدی له‌وێ بواری هه‌نگاونان به‌ره‌و میانڕه‌وییه و ژنان له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌کانیاندا رۆڵیان ده‌بێت، به‌ڵام له بری ئه‌وه له وڵات له دوای وڵات بینیمان چه‌ندین مه‌سه‌له نیگه‌رانمان ده‌کات. له سووریا 30 هه‌زار که‌سی سیڤیل به ده‌سـتی له‌شـکر کوژران. له لیبیا رووبه‌ڕووی هێرشێک بووین که پـێده‌چێت هێرشێکی تێرۆرستی بووبێت و له ئاکامدا 4 ئه‌مریکی کوژران. وڵاتی مالیش ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن که‌سـانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌وه. له میسریش ئێسـتا سه‌رۆکێک هه‌یه که له ئیخوانی موسلیمینه. بۆیه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌که‌ین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕێمان ده‌کرد و هیوامان پێی هه‌بوو. پاشـان گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ئێرانه و وا چوار سـاڵه له دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی نزیک ده‌بێته‌وه. من پـیرۆزبایی له سه‌رۆک ئۆباما ده‌که‌م له‌سه‌ر کوشـتنی ئوسامه بن لادن و راوه‌دونانی رێبه‌رانی ئه‌لقاعیده، به‌ڵام راستییه‌که‌ی ناتوانین به رێگه‌ی کوشـتن له‌م ئاژاوه‌یه بێینه ده‌رێ. بۆیه ده‌بێت سـتراتیژیـیه‌تێکی به‌هێزمان هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی جیهانی ئیسلامی و به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهان که توندوتیژی و توندڕه‌وی ره‌تبکه‌نه‌وه. پاشـان ئه‌م کۆمه‌ڵه له‌نێو 10 بۆ 12 وڵات‌دا هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دۆسـتانمان، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر جیهان و ئه‌مریکا، بۆیه ده‌ڵێم ده‌بێت سـتراتیژییه‌تێكی گشـتگیرمان هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدان له ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره توندڕه‌وییه.
باراك ئۆباما بۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كان گوتی: کاری یه‌که‌می من وه‌ک فه‌رمانده‌ی باڵا پاراسـتنی گه‌له، له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو بۆ ئه‌وه کارمان کردووه، له‌وانه کۆتایـیمان به شه‌ڕ له عێراقدا هێنا و سه‌نگی خۆمان خسته‌وه سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێیان کوشتین له 11 ی سـێپــته‌مبه‌ردا، سه‌رئه‌نجام کرۆکی ئه‌لقاعیده‌مان تێـکشـکاند. هه‌روه‌ها له ئه‌فغانسـتانیش به شێوه‌یه‌کی به‌رپرسـانه هه‌نگاو ده‌نێن پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بین له‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌کان خۆیان به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان له ئه‌سـتۆ ده‌گرن، ئه‌مه‌ش بوارمان ده‌داتێ کاربکه‌ینه‌وه بۆ دروسـتکردنی هاوپه‌یمانی و دۆسـتایه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهان به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌کانی شیانی هه‌یه له ئاینده‌دا رووبه‌ڕووی بـبینه‌وه. سه‌باره‌ت به لیبیا، من که هه‌واڵی هێرشه‌که‌م بیست بۆخۆم جه‌ختم له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێـک کرد بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌مریکیـیانه‌ی که هێشـتا مه‌ترسـیـیان له‌سه‌ره، دووه‌م لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌که ده‌که‌ین، سێـیه‌م به دوای ئه‌وه که‌سانه ده‌که‌وین که ئه‌مریکایـیه‌کانیان کوشت و راده‌سـتی دادگایان ده‌که‌ین. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ دواوه بگه‌ڕێنه‌وه و بزانین چی له لیبیا کرا؟. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزی پـیاده به‌رین بۆ ئه‌و وڵاته و به خه‌رجیـیه‌کی که‌م که که‌متر بوو له‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته له عێراقدا خه‌رجمان ده‌کرد، کرا ئه‌و دیکتاتۆره‌ی بۆ ماوه‌ی 40 سـاڵ حوکمی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌کرد و ئه‌مه‌ریکایـی کوشتبوو له‌ده‌سه‌ڵات لابـبرێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌و رووداوه ناخۆشه‌ی که تێیدا ئه‌و چوار ئه‌مه‌ریکایـیه کوژران، به‌ڵام به ده‌یان هه‌زار لیبی له پاش رووداوه‌که رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و گوتیان ئه‌مریکیـیه‌کان دۆسـتمانن، وه ئێمه‌ش له پاڵیان ده‌وه‌ستین. بۆیه ئه‌مه ئه‌و هه‌له‌یه که ده‌بێت ئێمه بیقۆزینه‌وه.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما رووی ده‌می کرده رامنی و گوتی خۆشـحاڵم که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین له راوه‌دونانی ئه‌لقاعیده.
-رووداو